بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتوێی هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات

ئەمڕۆ 15ی7ی2026، لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تاوتوێی هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان کرد، بۆ ئەوەی بەشێوەیەک دابڕێژرێتەوە، دادپەروەری تێدا بێت و لە ئاست ویستی هێزە ئەمنییەکاندا بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، تیمێکی تایبەتمەند لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار “هاتف فاهم کسار” و بە ئامادەبوونی ئەندامانی تیمەکە کۆبووەوە،  ئامانجی کۆبوونەوەکەش  بۆ تاوتوێکردن و ئامادەکردنی پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠١١ی خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بوو.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ،سەرۆکی دەستەی گشتیی خانەنشینی و جێگرەکەی، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی سەرچاوە مرۆییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی فەرمانبەرانی شارستانی و خانەنشینی لە وەزارەتەکەدا. بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر تێبینی و پێشنیارەکانی تایبەت بە یاساکە کرا و گوێ لە بۆچوون و پێشنیازی تەکنیکی و یاسایی لایەنە تایبەتمەندەکان گیرا.

ئامانجی کۆبوونەوەکەش بۆ ئەوە بوو پرۆژە یاساکە بەشێوەیەک دابڕێژرێتەوە، کە یاسایی و دادپەروەرانە بێت، هەروەها لەگەڵ ویست و خزمەتی کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەبەرچاو بگرێت.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، چەند راسپاردەیەک خرایە روو، لەوانە درێژەدان بەم جۆرە کۆبوونەوانە و  ئامادەکردنی ڕەشنووسی کۆتایی و بەرزکردنەوەی بۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکانی هەموارەکە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *