بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

باڵیۆزی فەرەنسا: بەشکۆوە لە کارو خزمەتەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڕوانین

ئەمڕۆ 7ی7ی2026، پاتریک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-ی کردوو لە لایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گەرمی پێشوازیکرا .

پاتریک دورێل دوای دانانی تاجە گوڵینەی رێز و وەفاداری لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا سەردانی مەزاری مامی وەک دەرفەتێکی مەزن لە قەڵەم دا و نوسیبووی بە شکۆوە لە کارو خزمەتەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڕوانین و وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عیراق و بەگرنگییەوە لە پەیوەندی پتەو و دێرینی دەوڵەتی فەڕەنسا و گەلی کورد دەڕوانن وەک گەلێکی زیندووی ناوچەکە .

لە بەرامبەردا ؛ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی بەڕێز پاتریک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق کردوو رایانگەیاند چاویان لە بەرەوپێشووچونی زیاترە لە نێوان دەوڵەتی فەرەنسا و گەلی کورد بۆ زیاتر پێشخستنی هەرێمی کوردستان .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *