بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ڕفعەت عەبدوڵا: کەمئەندامانی سەنگەر شەهیدی زیندوون

جێگری سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ کەمئەندامانی سەنگەر کۆبوەوەو رایگەیاند: پێشمەرگە کەمئەندابوەکانی سەنگەر، شەهیدی زیندوون و ئیلهامبەخشی وزەو ورەن بۆ میللەتەکەمان.

لەکۆبونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندابوەکانی سەنگەر کەبەسەرپەرشتی هەڤاڵان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) و ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) بەڕێوەچوو قوربانیدانی پێشمەرگە کەمئەندابوەکانی سەنگەرییان بەپیرۆزو شانازییەوە وەسفکردو باسیان لەوەکرد مێژوویەکی پرشنگدارتان لەخەبات و قوربانیدان بۆ یەکێتی و گەلەکەمان نوسیوەتەوە.

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، وتی:«پێشمەرگە کەمئەندابوەکانی سەنگەر، شەهیدی زیندوون و ئیلهامبەخشی وزەو ورەن بۆ میللەتەکەمان».

هەردوولا جەختیان کردەوە پشتیوانی بڕیارو سیاسەتەکانی سەرۆک بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتین و ڕایانگەیاند یەکێتی، پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمانەو چی لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بێت ئەوە جێبەجێدەکات.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *