ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

عیماد ئەحمەد: یەكێتی پشتگیری لەهەر پڕۆژەیەكی زانستی دەكات كە لەخزمەتی وڵاتدا بێت

ئەمڕۆ دوو شەممە، عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لە وەفدێكی باڵای ناوەندی ئەكادیمیی توێژینەوەی نیشمانی كرد كە ناوەندێكی تایبەتە بە توێژینەوەو كاری مەعریفی و ئەكادیمی لە بواری پرس و دۆزە نیشتیمانییەكانداو ژمارەیەك مامۆستای زانكۆو پسپۆری سێكتەرە جیاجیاكانی لە خۆگرتووە.

لەدیدارێكدا كەیاریدەدەرانی لێپرسراوی مەكتەب ئامادەی بوون، عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەب پیرۆزبایی دامەزراندنی ناوەندەكەی كردو بە دەزگایەكی پێویستی زانی بۆ قۆناغی ئێستای گەلەكەمان و داوای كرد كە ناوەندەكە نیشتیمانییانە كار بكات و خزمەتكردنی میللەتەكەمان لە بواری دیراساتی زانستیدا بكاتە كاری لە پێشینەی خۆی، لەو رووەوە تەئكیدی كردەوە كە هەر پڕۆژەیەكی زانستی و ئەكادیمی كە لە خزمەتی وڵات و میللەتەكەماندا بێت ئەوا لە بەرژەوەندیی یەكێتیشە و بێ دوو دڵی پشتگیری دەكەین.

وتیشی: مامۆستایانی زانكۆ سەروەتێكی نیشتمانین و هەر پڕۆژەیەكیان هەبێت لەپێناوی چاكسازی و بەڕێوەبردنێكی باشتری كاروباری وڵاتەكەمان و لەسەر بنەمایەكی زانستی و لە ڕێی توێژینەوەی ئەكادیمییەوە، ئەوا وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیی لێدەكەین، بەڵێنیشی پێدان كە وەك مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، ئەوەی لە توانادا بێت بۆ پاڵپشتیكردنی ناوەندەكە درێغی ناكەن، لە بەرامبەردا وەفدی ناوەندی ئەكادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی سوپاسی هەڵوێستی نیشتمانییانەی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لێپرسراوی مەكتەبیان كرد، هیوایان خواست كە هاریكاری لەنێوان هەردوولادا هەبێت بۆ ئەنجامدانی هەر ئەركێكی نیشتمانیی هاوبەش كە پەیوەندیی بە كایەی هزر و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەرییەوە هەبێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *