شۆڕش ئیسماعیل جەخت لەبەردەوامیی چاكسازی هێزی پێشمەرگە دەكاتەوە

ئەمڕۆ 29ـی حوزەیرانی 2026، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە كۆڵۆنێڵ جۆن ستۆن، ڕاوێژكاری باڵای سەربازی بەریتانیا كرد.
لەو كۆبوونەوەیەدا، وەزیری پێشمەرگە و راوێژكاری باڵا بە گرنگییەوە لەسەر چەند پرسێكی پڕبایەخی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژكاری بەریتانیا گفتوگۆیان كرد؛ وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: جەختدەكەینەوە لە بەرەوپێشچوونی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەرزكردنەوەی توانستی سەربازی و سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفۆرمی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی بنیاتنانی سووپایەكی نیشتمانی كوردستانی.
كۆڵۆنێڵ جۆن، پاڵپشتیی و پشتیوانیی خۆی و وڵاتەكەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتكردەوە راشیگەیاند: بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و بەردەوام بوونی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.





