ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریی بە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشدارییەكی توند و بەپەلە ئاڕاستەی هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی ناوچەكە رادەگەیەنێت .

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، نوێترین پێشهاتە ئەمنییەكان لە ناوچەكەدا مەترسییەكی راستەوخۆیان لەسەر هێڵە ئاسمانییەكان دروستكردووە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی پەككەوتنی تەواوی گەشتە بازرگانی و مەدەنییەكان،واشنتۆن داوا لە هاووڵاتییانی دەكات لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیاندا، بە وردی چاودێری دوایین ڕێنماییە ئەمنییەكان بكەن و پلانەكانی گەشتكردنیان بگۆڕن.

ئەم بڕیارە دوای تێكچوونی خێرای دۆخی ئەمنی و پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران دێت .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close