لایه‌نه‌كان و نێرده‌كان پشتیان كرده هه‌وڵه شكستخواردووه‌كه

به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غداد و هه‌ولێر هه‌موو هه‌وڵێكیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی نێرده دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان پیرۆزبایی له سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نوێی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا و هیچ لایه‌ن و نێرده‌یه‌ك پیرۆزبایی لێنه‌كردوون، له به‌رامبه‌ریشدا چه‌ندین لایه‌ن هاوسۆزی و پشتگیری خۆیان بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی دووپاتكرده‌وه.
به‌رپرسانی باڵای پارتی شكستیان هێنا
هێمن مامه‌ند رۆژنامه‌نوس و چاودێری سیاسی له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له پلاتفۆڕ‌می فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه: فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی پێشووتری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی ئێستای فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، جووتیار عادل، سه‌ردانی چه‌ندین باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی بكه‌ن و شه‌رعییه‌ت بده‌ن به‌م په‌رله‌مانه، به‌ڵام هیچ نێرده‌یه‌كی دیپلۆماسی ئاماده نه‌بوون ئه‌و كاره بكات.
نێرده دیپلۆماسییه‌كان ره‌خنه له‌پارتی ده‌گرن
ده‌شڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌ی پارتی شكستی هێنا، بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمیان ئاڕ‌استه‌ی نێرده دیپلۆماسییه‌كان كرد، به سروشتی كاره‌كه‌یان هه‌ر باڵیۆز و كۆنسوڵگه‌رییه‌ك بانگهێشت بكرێن، ئه‌وه ئه‌وان ده‌چن، بۆیه نێرده دیپلۆماسییه‌كان به ناوی پیرۆزبایی نه‌ڕ‌ۆیشتوون، به‌ڵكو له‌م سه‌ردانه‌یاندا ڕ‌ه‌خنه‌یان گرتووه له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و رایانگه‌یاندووه: چۆن ده‌بێ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، ئه‌ی كوا حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه.
كونسوڵی فه‌ره‌نسا میدیای پارتی به‌درۆ ده‌خاته‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیمانوێل مینیۆ، كونسوڵی گشتیی فه‌ڕ‌ه‌نسا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ڕ‌ونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ره‌تیده‌كاته‌وه بۆ پیرۆزبایی رۆیشتبێت.
كونسوڵی فه‌ره‌نسا له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئێمه بانگهێشت كرابووین و به‌شداربووین له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕ‌ی زانیاری، به‌واتای ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ پیرۆزباییكردن نه‌چوبوون، وڵاتانی جیهان “ئه‌و شته” یان پێقبوڵ ناكرێت.
به‌رپرسانی عیراق و جیهان پیرۆزبایی ناكه‌ن
هاوكات، تاوه‌كو ئێستا هیچ نێرده‌یه‌كی دیپلۆماسی و لایه‌نێكی سیاسی له‌عیراق پیرۆزباییان له‌و كاره نه‌كردوه، له‌وه‌ش زیاتر هیچ به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان عیراقی پیرۆزباییان نه‌كردووه، نه له ئاستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت و حزبه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات، كاره‌كه‌ی پارتی پێچه‌وانه‌ی ویستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یه و كارێكه دژ به ته‌وافوق و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه.
لایه‌نه‌كان هاوسۆزی یه‌كێتین
هاوپه‌یمانیی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی له جیهانی عه‌ره‌بیدا پشتگیریی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك بافڵ ده‌ربڕ‌ی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، كه پێویسته رێز له شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بگیرێت.
هاوپه‌یمانییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكیدا، پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ته‌واوی دیدو بۆچوونیان ده‌ربڕ‌ی، كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌هێز بێت و پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش به پاكی به‌ڕ‌ێوه‌بچێت، كه به‌هۆیه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی گه‌شه‌ی زیاتر ده‌دات و له ئاست خواست و داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار نه‌بوون له‌سیناریۆكه‌ی پارتی بۆ په‌رله‌مان، چونكه ده‌یانزانی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و خزمه‌تگوزار په‌كده‌خات كه خواستی هه‌موو لایه‌نه‌كانه.




