ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

نووسینگەی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان: تۆمارکردنی چەک بەردەوامە

سەعد مەعن سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکان و پەیوەندی حکومی لە نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاندووە، هەوڵ و ڕێکارە مەیدانییەکانی لیژنەی نیشتمانی بۆ ڕێکخستنی چەک و کۆکردنەوەی لە دەستی وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە و کاردەکەن بۆ ڕێکخستنەوە هەڵگرتنی چەک و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری.


بەردەوامى کۆکردنەوەى چەک

  • توانراوە تاوەکو ئێستا چەکی 38 هەزار و 549 هاوڵاتی تۆمار بکرێت.
  • چوار هەزار و 46 چەکی بچووکی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراوە.
  • 15 هەزار کەرەستەی چەک دەستی بەسەرداگیراوە.
  • هەزار و 198 مووشەک دەستیبەسەرداگیراوە.
  • 373 ماددەی تەقەمەنیش دەستیبەسەرداگیراوە.

سەعد مەعن ڕایگەیاندووە، دوو هەزار و 374 چەک تۆمارکراوە کە سەر بە فەرمانگەکانی دەوڵەت و زۆرینەیان دەمانچەن، هەروەها 237 چەک لە وەزارەتە مەدەنییەکان تۆمارکراوە کە زۆرینەکان کڵاشنکۆف و چەکی دەستین و سی درۆنیش دەستی بەسەرداگیراوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close