ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

كاركردن لە پرۆژەی رێگەی شارباژێڕ-پشدەر هەنگاوی باشی بڕیوە.

كاركردن لە پرۆژەی رێگەی نێوان شارباژێڕ-قەڵادزێ، بەردەوامە و سەرپەرشتیاری پرۆژەكەش لە كۆمپانیای جێبەجێكار، ئەوە دەخاتەڕوو كە پرۆژەكە دووریی نێوان قەڵادزێ بۆ سلێمانی، لە 160 كیلۆمەترەوە كورت دەكاتەوە بۆ 88 كیلۆمەتر و مەرزی كێلێ بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.
رەوەز نەریمان سەرپەرشتیاری پرۆژەكە بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: كاركردن لە دروستكردنی رێگەی شارباژێڕ-قەڵادزێ، كە پرۆژەیەكی ستراتیژیی گرنگە، زۆر بەچڕی بەردەوامە و لەم قۆناغەشدا كار لە چیا سەختەكانی گوندی قامیشدا دەكرێت، كە قۆناغێكی زۆر سەختی پرۆژەكەیە، وتیشی: دوای تەواوكردنی رێكخستن و تەختكردنی رێگەكە، لە هەندێك شوێن كۆنكرێتكردن دەستپێدەكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد پرۆژەی رێگەی قەڵادزێ-شارباژێڕ درێژییەكەی 38 كیلۆمەترە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت و گرنگییەكی ستراتیژیی گەورەی هەیە، جگە لە كورتكردنەوەی دووریی نێوان شارەكان، كارئاسانییەكی زۆر بۆ جووڵەی بازرگانی و گەشتیاریی دەكات و مەرزی كێلێ بە ناوەندی پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close