سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەحرەین پەیوەندیە دوو قۆڵییەکان تاوتوێ دەکات

عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانی عیراق بە سەردانێک گەیشتە بەحرەین و وتەبێژى حکومەتیش رایدەگەیەنێت: تاوتوێى هەماهەنگیی سیاسى و ئابوریى دەکرێت و باس لە چۆنیەتى ڕێگریکردن لە گرژییەکان دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عیراق: عەلى زەیدى، بە سەرۆکایەتى وەفدێکی باڵا و بە سەردانێکى رەسمی گەیشتە شارى مەنامە پایتەختى وڵاتى بەحرەین .
لە بارەی سەردانەکەوە، حەیدەر عەبودى، وتەبێژى حکومەتى عیراق، رایگەیاند: لە سەردانەکەیدا بۆ وڵاتى بەحرەین عەلى زەیدى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە تاوتوێى هەماهەنگیی سیاسى و ئابوریى نێوان هەردوو وڵات دەکات.
دەشڵێت: پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و چۆنیەتى ڕێگریکردن لە گرژییەکان تاوتوێ دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر سەرۆکوەزیرانى عیراق سەردانی هەریەک لە واشنتن و ئەنقەرە و تاران و پاریس و بەرلین و دەوحە و ریاز و عومان و دیمەشقی کردووە.



