ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

“بۆ داهاتووی منداڵەکانمان دەبێت؛ کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنێین”

“بۆ داهاتووی منداڵەکانمان دەبێت؛ کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنێین”

بەخستنەرووی دیدگا و روانینەکانی دەربارەی داهاتووی منداڵان، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەشداریی کرد لەپانێڵێکی ئاست بەرزی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی دەربارەی منداڵان و گەنجان، کە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەهاوکاری زانکۆی سلێمانی رێکیخست.

لەو کۆنفرانسەدا، کە شارەزایانی جیهانی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەکادیمیستان و دڵسۆزان و پەرۆشانی مافەکانی منداڵان ئامادەیبوون، خاتوو شاناز رایگەیاند هەمووان دەڵێین؛ منداڵان ئایندەی وڵاتن، بەڵام ئەو ئایندەیەی کە بریارە سەقەتەکانی گەورەکان بۆیان دروست دەکەن و نازانن چۆن تیایدا بژین.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، وتیشی؛ ئاستەنگ و داواکارییەکان لەهەر سەردەمێکدا جیاواز بووە خەونەکانیش جیاوازە، لەسەردەمێکداین کە منداڵەکانمان نەوەکانمان رووبەرووی ئەی ئای و ئای تی بونەتەوە من نازانم داهاتوی ئەوان چۆن ئەبێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close