مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە شاری رانیە و شارۆچکەی سەرنگەسەر هەریەک لە هەڤاڵان ( کوردۆ عەزیز بەگ ، ئەحمەد عەوڵا ئیبراهیم ) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان بەسەرکردەوە .

لەو بەسەر کردنەوانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواستن .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە باسیان لە رابردووی پڕ تێکۆشانی هەڤاڵانی تێکۆشەر کوردۆ عەزیز بەگ و ئەحمەد عەوڵا کرد وەک دوو پێشمەرگەی گیانفیدا بۆ خاک و گەل لە شۆڕشی نوێدا قارەمانانە خەباتیان دەکرد دژی زوڵم و زۆری رژێمی بەعسی فاشیست . لە بەرامبەر ئەو رابردووە گەش و زێڕینەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و رێزییان نواند بۆ قارەمانێتیان .
لە بەرامبەردا ، هەڤاڵان کوردۆ عەزیز بەگ ، ئەحمەد عەوڵا بە گرنگییەوە لە بەسەرکردنەوەکەیان رووانی و روونیان کردەوە شەرەفمەند بووین بەو خەباتەی کردمان لە ریزەکانی یەکێتیدا وەک دوو پێشمەرگەی رۆژانی سەختی خەبات کە بە رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال وەک سەرکردەیەکی کاریزمی شانازی بەو مێژووە دەکەن .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال