ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

عێراق هێزێکی گەورەی سەربازی لە بەسرە جێگیر دەکات

بەهۆی مەترسیی ئەگەری بەکارهێنانی خاکی عێراق لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی درۆنی و زەمینی بۆ سەر کوەیت، حکومەتی عێراق بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران چوار لیوای سەربازیی ڕەوانەی پارێزگای بەسرە کردووە.

وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا و بەتایبەت لەدوای پەرەسەندنەکانی ناوچەکە لە کۆتایی مانگی شوباتدا، چەندین جار هەوڵی بەکارهێنانی خاکی بەسرە وەک بنکەی هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر کوەیت دراوە، ئەمەش گوشارەکانی وڵاتانی کەنداوی بۆ سەر بەغدا زیاتر کردووە تاوەکوو کۆنترۆڵی سنوورەکانی باشوور بکات

هۆکارە زانراوەکان: سەرچاوەیەک بە کەناڵی حوڕەی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە بەغدا زانیاریی هەواڵگریی لە وڵاتێکی کەنداوەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە پلانی ئەو گرووپانە بۆ هێرشکردنە سەر کوەیت لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی بەغدا بە فەرمی ئەم جوڵە سەربازییەی، پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، سەردانی بەسرەی کردووە و لەگەڵ پارێزگار و فەرماندە ئەمنییەکان کۆبووەتەوە.

– بە گوتەی سەرچاوەکان، سەردانەکە بۆ پتەوکردنی ئاسایشی سنوورەکان و ڕێگریکردنە لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هەر هێرشێک کە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بخاتە مەترسییەوە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close