ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

گواستنەوەی دۆسییەی پتر لە 25 هەزار زیندانی سیاسی هەرێم بۆ بەغداد؛ داوای 229 ملیار دینار دەکرێت

لە پڕۆژەی بودجەى 2027ـى فیدڕاڵى عێراق داواکراوە تەرخانى دارایی بۆ زیندانییان و ڕاگیراوانى سیاسی لە بودجەى سیادى بێت و بۆ ئەو پرسەش وەزیرى دارایی پاڵپشتى لێ دەکات.


ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کاروباری زیندانییانی سیاسی، لە وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند :

  • پاش گواستنەوەى دۆسیەى 25 هەزارو 624 گیراو و زیندانیانى سیاسیی هەرێمى کوردستان بۆ سەر دەستەى زیندانیانى سیاسیی عێراق داوامان کردووە مینحەکان هاوتا بکرێت،.
  • خەرجی ساڵانە بۆ دابینکردنى مینحەى زیندانیانى سیاسیی هەرێمى کوردستان 229 ملیار و 219 ملیۆن و 640 هەزار دینارە.
  • لە پڕۆژەیاساى بودجەى 2027ـى فیدڕاڵى داوامانکردووە تەرخانى دارایی بۆ زیندانییان و ڕاگیراوانى سیاسی لەسەر بودجەى سیادى بێت.
  • فالح سارى وەزیرى دارایی عێراق پاڵپشتى لێ کردووین.
  • نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق، فوئاد حوسێن، خالید شوانى، سروە عەبدولواحید، کە وەزیرن لە کابینەى عەلى زەیدى بەڵێنیانداوە پاڵپشتى ئەو داواکاریانە بکەن تاوەکو جێگیر بکرێت لە بودجەدا.

زیندانییان و شەهیدان

ئامانجى وەزارەتى کاروبارى شەهیدانى هەرێمى کوردستان ئەوەیە، زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، کە پێشتر دۆسییەکانیان دراوەتە دەستەى زیندانییانى سیاسیی عێراق، مینحەیان بۆ دابینبکرێت هاوشێوەى زیندانیان و ڕاگیراوانى سیاسیی عێراق.

لە عێراق 158 هەزار زیندانى سیاسیی مینحە وەردەگرن و بەسەر سێ پۆلدا دابەشکراون، کە پۆلى یەکەم 400 هەزار دینار، پۆلى دووەم 800 هەزار دینار و پۆلى سێیەم ملیۆنێک و 200 هەزار دینار وەردەگرن.

هاوکات جەختى لەوەشکردەوە، لەهەرێمى کوردستان مینحەى شەهیدانى سەنگەر لە بەشەبودجەى هەرێمى کوردستان کراوەتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار و مینحەى شەهیدانى هاوڵاتیی لە 300 هەزار دینارەوە کراوەتە 600 هەزار دینار.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close