ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ئاسۆ مامەند بۆ خەڵکی کەرکوک: پشتیوانی داواکارییەکانتانین

سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی هاووڵاتیانی کەرکوک دەکات و رایدەگەیەنێت: سەقامگیری بپارێزن و دڵنیایان دەکەینەوە بە هەمو شێوەیەک پشتیوانیان دەبین.

دەقی پەیامەکە..

پەیامێک لە هەڤاڵ ئاسۆ مامەندەوە بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویستی کەرکوک

هاووڵاتییانی خۆشەویست
ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی ئەوەین کە بژێوی و قوتی هاووڵاتییان بکەوێتە مەترسییەوە و بارگرانی زیاتریان بکەوێتە سەر شان، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەر چی زووە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای کەرکوک و دەروبەری کەم بکەنەوە، چونکە هاووڵاتییان بەرگەی ئەو هەموو بارگرانییەی ناگرن کە رۆژانە بە هۆی نا سەقامگیری ناوچەکەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.

هەروەها داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی کەرکوکیش دەکەم ئارامی و سەقامگیری بپارێزن و دڵنیایان دەکەینەوە بە هەمو شێوەیەک پشتیوانیان دەبین.

ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close