ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

لەمەراسیمێکی شایستەدا پەردە لەسەر پەیکەری فەرماندە (حسین مەولوود )ناسراو بە(شەهید ملا علی) لادرا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠٢٦/١١/١لە مەراسیمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ مەحمودسەنگاوی و ژمارەیەک ئەندامانی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردەکانی سەربەمەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی وژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکان ، هاوڕێ و بنەماڵە سەربەرزەکانی شەهیدان، پەردە لەسەر پەیکەری فەرماندە و قاره‌مانی نەمر (حسین مەولوود)، ناسراو بە (شەهید مەلا علی) لەمەراسیمەکەدا رەهبەری سەید ئیبراهیم ووتارێکی پێشکەش کرد . هەرلەمەراسیمەکەدا چەندین ووتارو شیعر پێشکەشکرا

شەهید مەلا علی نموونەی باڵای فەرماندەیەکی دڵسۆز و تێکۆشەر بوو کە تەمەنی پڕبەرکەوتەی خۆی لە پێناوی ئازادی، دادپەروەری و پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستاندا بەخشیوە. یادکردنەوە و بەرزراگرتنی ناو و یادی ئەم سەروەرانە، وەفایە بۆ قوربانیدانە گەورەکانیان و بەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزەکانیان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *