ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

کۆبونەوە لەگەڵ بەشێکی زۆر لەفەرمانگە سەربازیەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەسنوری هەردوو پارێگای سلێمانی وهەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین وگەرمیان کرا.

ئەمرۆ یەک شەممە ٢٠٢٦/١١/١لەنوسینگەی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبونی هەریەک هەڤاڵ تەلار لەتیف ئەندامی مەکتەبی سیاسی ولێپرسراوی ناوەندی یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وسمیر هەورامی لێپرسراوی بۆردی حکومەت و مامۆستا عەتا لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت وشاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی وسەلمە فاتیح ئەندام بۆردی بۆردی حکومەت وپەرلەمان.
کۆبوونەوەکە لەپێناو باشتر بەرێوەچونی ئیشوکارەکانی هێزەکانی ناوخۆ لەگەڵ بەشێکی زۆر لەفەرمانگە سەربازیەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەسنوری هەردوو پارێگای سلێمانی وهەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین وگەرمیان.
هەروەها باس لە هەماهەنگی زیاتر وباشتر بەرێوەبردنی ئیش وکارەکانی فەرمانگەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان سنورەکان و لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەداباس لەدانانی میکانیزمێکی گونجاوکرا بۆ لەمەودوا بەمەبەستی باشتر بەرێوەچونی ئیشوکارەکان وتاوتێکردنی ئەوبەربەستانەی لەبەردەم ئیشوکارەکانیاندا هەیە وە چارەسەرکردنیان لپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *