ڕاگر و نوێنەری کۆلیجەکانی ئەندازیاری سەردانی بۆردی حکومەتییان کرد

ڕاگر و نوێنەری کۆلیجەکانی ئەندازیاری سەردانی بۆردی حکومەتییان کرد
ئیمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ / ١١ / ٢٠٢٦ ڕاگر و نوێنەری کۆلیجەکانی ئەندازیاری لە بەشێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بۆردی حکومەتییان کرد و لەلایەن بەڕێز سەمیر هەورامی و سەلما فاتیح ئەندامی بۆرد پێشوازییان لێ کرا، لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەک لە بەڕێزان نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی ئامادەی کۆبونەوەکە بوون باس لە کێشە و گرفتە هەنووکەییەکانی مامۆستایانی کۆلیجەکانی ئەندازیاری کرا.
بەڕێزان ڕاگر و نوێنەرانی کۆلیجەکانی ئەندازیاری داوایان لە بەڕێز سەرۆکی بۆرد کرد کە هاوکار و پاڵپشتییان بێت لە چارەسەر کردنی کێشە و گرفتە هەنووکەییەکانی مامۆستایانی کۆلیجە ئەندازیارییەکان و گەیاندنی دەنگ و داواکارییەکانییان بە بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران، لەلایەن خۆیە بەڕێز سەمیر هەورامی سەرۆکی بۆرد پاڵپشتی خۆیانی دووپات کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانییان.







