ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق: نرخی دۆلار نزیک دەبێتەوە لە نرخی رەسمی

محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابوری، دووپاتی دەکاتەوە نرخی  دۆلار  بەرامبەر بە دینار لە بازاڕدا دادەبەزێت و لە نرخی رەسمی نزیک دەبێتەوە، دەشڵێت سبەینێ بارێکی دیکەی دۆلار بە بەهای 500 ملیۆن دەگاتە عیراق.

محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابوری، رایگەیاند:نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار  بەرامبەر بە دینار لە بازاڕ بە شێوەیەکی مسۆگەر دادەبەزێت، و زۆر نزیک دەبێتەوە لە نرخی  رەسمی.

ئاماژەی بەوەش کرد: دابینکردنی دۆلاری کاش بۆ عیراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ کەمتر لە 3 ملیار لە ساڵێکدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو.

پەیوەست بە ناردنی دۆلاری کاش،جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمریکا ڕێوشوێنی  پێویستی گرتووەتەبەر بۆ ناردنی سێ ملیار دۆلار.

 ئاماژەی بەوەشکرد: پێنجشەممەی رابردوو، بارێک گەیشت و باری دووەم سبەینێ دەگات کە بڕەکەی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە.

لە کۆتایشدا، محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابوری، متمانەی خۆی نیشاندا کە ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەت و بانکی ناوەندی دەیگرنەبەر، لەگەڵ ئەو بڕە دۆلارەی دەخرێتە بازاڕەوە، دەبنە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار تا لە نرخی رەسمی نزیک ببێتەوە، و ڕەنگە هاوتای ببێتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *