فیستیڤاڵی فیلمی كامبریج ستایشی فیلمی زەوی سەخت، ئاسمانی دوور دەكات

لەبارەی نمایشكردنی فیلمی «زەوی سەخت، ئاسمانی دوور» لە فێستیڤاڵی فیلمی كامبریج، فێستیڤاڵەكە رایگەیاند: كە فیلمەكە دەروازەیەكی دەگمەنە بۆ ڕۆچوونە ناو كلتووری كوردی و شایەتحاڵی گەڕانەوەیەكی مەزن و سەرنجڕاكێشی ئەكتەری ئەفسانەیی مریەم بوبانییە بۆ سەر شاشەی سینەما.
فێستیڤاڵی فیلم لە كامبریج لەبارەی فیلمی زەویی سەخت و ئاسمانی دوور نووسیویەتی: فیلمی «زەویی سەخت، ئاسمانی دوور» دەرفەتێكی دەگمەن و بێوێنە دەڕەخسێنێت بۆ ڕۆچوونێكی ڕاستەقینە لە ناو كولتووری كوردیدا؛ پەنجەرەیەكە كە زۆر بە دەگمەن بۆ بینەرانی بەریتانیا دەكرێتەوە، ئەم فیلمە كاریگەرە، ڕوانینێكی بەهێز و تایبەت دەخاتە سەر شوێنەوار و برینەكانی جەنگ، هەستی تاوانباری، و ڕێگەی ئازاربەخشی لێخۆشبوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەمە تەنها فیلم دروستكردنێكی سەرسوڕهێنەر نییە، بەڵكو ساتەوەختێكی یاخیبوونی هونەریی مێژوویییە. فیلمەكە ڕۆڵبینینێكی سەرنجڕاكێش و بەپێز لەلایەن ئەكتەری ئەفسانەیی، مەریەم بوبانییەوە لەخۆدەگرێت، دوای ئەوەی بە بوێرییەوە لە شوێنی گشتیدا باڵاپۆشیی ئجباریی لاداو پشتگیریی لە خۆپیشاندانە سەراسەرییەكانی ئێران كرد دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی، ڕووبەڕووی قەدەغەكردنی توندی كاركردن بووەوە. گەڕانەوەی بۆ سەر شاشەی سینەما لەم فیلمەدا سەركەوتنێكی مەزنە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: دیمەنە سروشتییە جوانەكانی كوردستان بە ڕووبەرێكی داستانی و بەرفراوان وێنەیان گیراوە، كە بە جوانی دەنگدەداتەوە لەگەڵ سینەمای ئەفسانەییی دەیڤید لین (David Lean). ئەم جوانییە بینراوە هاوتا كراوە بە مۆسیقایەكی سەرنجڕاكێش، بە بەكارهێنانی مۆسیقای نەریتیی كوردییەوە. كە بە هەردوو شێوازی ناوەكی (دیەجێتیك) و دەرەكی (ناوناوەكی) بەكارهاتووە، مۆسیقاكە بەبێ ئاستەنگ لە نێوان جیهانی كەسایەتییەكان و ئاوازی فیلمەكەدا دەچنرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی دراماتیكی ئاستی كاریگەرییە سۆزدارییەكانی فیلمەكە بەرز بكاتەوە.تێكەڵبوونی هەموو ئەم ڕەگەزانە ئەزموونێكی كەلتووریی لەبیرنەكراو پێشكەش دەكات.
فێستیڤاڵی فیلم لە كامبریج، هەر لەبارەی فیلمەكەوە نووسیویەتی: بەبێ هیچ گەرەنتییەك بۆ پەخشكردنی لە بەریتانیا لە ئایندەدا، نمایشكردنی سەعات 21:00 ی رۆژی یەك شەممە، لە فێستیڤاڵی فیلمی كامبریج (Cambridge Film Festival) ڕەنگە تاقە دەرفەتت بێت بۆ دیدەنیی لەسەر شاشەی گەورە.
فیلمی سینەمایی «زەوی سەخت، ئاسمان دوور» (Harsh Land, Distant Sky) كارێكی هونەریی و سینەمایی كوردییە، كە لە دەرهێنانی هەوراز محەمەدە و باس لە شێنەوار و برینەكانی جەنگ، هەستی تاوانباری و پڕۆسەی ئازاربەخشی لێخۆشبوون دەكات.



