لەیلا عومەر: زەوی لە دۆڵەڕووت دابەشدەکرێت
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆکایەتیی شارەوانی ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی روونیکردەوە، ئەو زەوییانەی بڕیارە لەم قۆناغە نوێیەدا بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش بکرێن، دەکەونە سنووری ناوچەی دۆڵەڕووت.




