چاوەڕوان دەکرێت نزیکەى 600 هەزار کەس سەردانى فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە بکەن
- پێشبینی دەکرێت بە بەهای دوو ملیار دینار بەرهەمەکانی فێستیڤاڵە بفرۆشرێن.
- 12ـەمین فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە بە گەرموگوڕییەوە بەردەوامە.
- ئەمڕۆ شەممە چوارەم ڕۆژى فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجەیە.
، لەماوەى سێ رۆژى ڕابردوودا بە تێکڕا ڕۆژانە نزیکەى 150 هەزار سەردانیکەرو گەشتیار چوونەتە فیستیڤاڵەکە، کە بەراورد بە فێستیڤاڵى ساڵانى ڕابردوو ژمارەى سەردانیکەران زۆر زیادیکردووە.
بۆ فێستیڤاڵەکە چى کرا؟
- ئامادەکارییەکان و ئاسانکاریى هاتوچۆى سەردانیکەران و گەشتیاران.
- مارکێتینى بەرهەمەکان و پیشاندانیان و بەشێوازێکى هاوپەرخانە.
- یاسین ئەحمەد، ئەندامى لیژنەى ئامادەکاریى 12ـەمین فێستیڤاڵ: بەگوێرەى چاودێریى ئێمە هیچ ساڵێکى 11 ساڵى ڕابردوو ئەوەندە قەرەباڵغ نەبووە.
- یاسین ئەحمەد: ئامادەکارییەکانی هاتوچۆ و ئاسانکاریى کۆشکەکان و بەبازاڕکردنیان، گرنگیدان بە کوالێتیى بەرهەمەکان سەرنجى زیاترى گەشتیارانى ڕاکێشاوە.
کۆشکەکانى 12ـەمین فێستیڤاڵ
- 502 کۆشک و شوێن بۆ 552 باخەوان و جووتیاران و خانمانى دەستڕەنگین دانراون.
- بەشێک لە کۆشکەکان دوو باخەوان یاخود دوو جووتیار و دوو خانمى دەستڕەنگینى تێدایە.
- داهاتى فێستیڤاڵەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانى ئەوانەى بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو.
ستار مەحموود، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى هەڵەبجە، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕۆژانى سێیەم و چوارەمى فێستیڤاڵەکە بەهۆى ئەوەى پشووە لە هەرێمى کوردستان زۆرترین بەرهەمى کشتوکاڵى ساغ دەکرێنەوە، کە بەراورد بە رۆژى یەکەم و دووەم زیاتر دەبێت




