سەرکەوت زەکی؛ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەند، ڕەهبەر سەید برایم؛ لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران، جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند و لێپرسراوی بەشی تێکۆشەران-مەڵبەند، یەکەمین کۆبوونەوەی بەشی تێکۆشەران بەڕێوەچوو.

٢٧ـی تشرینی یەکەم ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی هەڤاڵان، سەرکەوت زەکی؛ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەند، ڕەهبەر سەید برایم؛ لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران، جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند و لێپرسراوی بەشی تێکۆشەران-مەڵبەند، یەکەمین کۆبوونەوەی بەشی تێکۆشەران بەڕێوەچوو.
هەڤاڵ سەرکەوت زەکی، ڕایگەیاند: بەشی تێکۆشەران داینەمۆی بەردەوامی کارە حزبی و ڕێکخراوەییەکانمانن، هەموو ئەو هەڤاڵانەی ئەرکیان پێ سپێردراوە لەم بەشە، شایستەی ئەو ئەرکەن، بەئەزموونن و خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە تێکۆشان و خەباتن.
هەڤاڵ ڕەهبەر سەید برایم، وێڕایی پیرۆزبایی لەهەڤاڵانی بەش، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دەستبەکاربوونی هەڤاڵان و ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی بەشی تێکۆشەراندا لە مەڵبەندەکان بەگشتی و مەڵبەندی سلێمانی بەتایبەتی.








