ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بەغداد کەى نەوتى سپى دەنێرێت، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت وەڵام دەداتەوە؟

سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە، بۆ ناردنی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانیی ڕەزامەندی و بڕیارداین. گوتیشى “بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ ناردنی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان”.


حکومەتى هەرێمى کوردستان چى کردووە؟

  • ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکی کردووە.
  • ئومێد خۆشناو: چاوەڕوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانین بۆ ئەوەی لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم دەست بە دابەشکردنی نەوت بکات.

لە لێدوانەکەیدا ئومێد خۆشناو، ئاماژەى بەوەشکرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە گفتوگۆدان و بەڵێندراوە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم، پشکی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، لە کاتێکدا گوتەبێژى وەزارەتى نەوت گوتى “هیچ وادەیەک دیارینەکراوە”.

یەکەمجار لە ناوچە ساردەکان دابەش دەکرێت

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای نەوتی سپی لە بە غداد کردووە بۆ ئەوەی بەشێوەی پاڵپشتیکراو بدرێت بە هاونیشتمانییان.

گوتیشى “لەگەڵ گەیشتنی نەوت، ڕاستەوخۆ لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە ساردەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکەن بەسەر هاونیشتمانییان”.

هەرێمی کوردستان پێویستی بە 270 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە تاوەکو بتوانێت بەرمیلێک نەوت بداتە هەر خێزانێک، ساڵی ڕابردوو حکومەتی فیدراڵ 50 ملیۆن لیتری بۆ هەرێمی کوردستان دابینکرد.

ئێستا نرخی نەوتی سپی لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیلی 220 لیتری بە 320 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close