ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى میسان پەیامێک ئاڕاستەى عەلى زەیدى دەکات

  • فەرمانى دەستگیرکردن بۆ مستەفا دەعیر دەرچووە.
  • ناوبراو هەڕەشەى ئەوەى کرد بوو ئەگەر دەروازەى شەیب نەکرێتەوە میسان لە عێراق دادەبڕن.
  • حکومەتى زەیدى لە 20ـى مانگەوە دەروازەى شەیبى لەگەڵ ئێران داخستووە.

مستەفا دەعیر، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى میسان لەبارەى فەرمانى دەستگیرکردنییەوە پەیامێکى بۆ عەلى زەیدى نارد و گوتى “پێویست ناکات فەرماندەیى ئۆپراسیۆنەکان ڕابسپێردرێت بۆ دەستگیرکردنم، خۆم دەچمە بەردەم دادگا”.


مستەفا دەعیر، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى میسان:

  • من تاوانبار نیم و نوێنەرایەتى دەسەڵاتى تەشریعى دەکەم لە پارێزگاى میسان.
  • من پیاوى دەوڵەتم و کوڕى هۆزێکى گەورە و ڕەسەنم و ئەندامى لایەنێکى سیاسى و جیهادى بەڕێزم.
  • ڕژدم لەسەر بەرگریکردن لە مافەکانى خەڵکى میسان و داخستنى دەروازەى شەیب ڕەتدەکەمەوە.
  • خۆم دەچمە بەردەم دادگا و متمانەى تەواوەتیم بە دامەزراوە دادوەرییەکان و دادپەروەرییان هەیە.

پەیامەکەى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى میسان دواى ئەوە هات کە ڕۆژى دووشەممە دادگاى کەرخ فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ناوبراو دەرکرد بە تۆمەتى هەڕەشەکردن لە حکومەت و ئەنجامدانى مانگرتنى گشتى و دابڕانى پارێزگاکە لە عێراق لە ئەگەرى نەکردنەوەى دەروازەى شیبی نێوان ئێران و عێراق لە ماوەى تەنیا سێ ڕۆژى داهاتوودا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close