خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەئۆفیسی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازیکرد لەسیاسەتمەداری کورد خاتوو ئیلهام ئەحمەد کرد.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەئۆفیسی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازیکرد لەسیاسەتمەداری کورد خاتوو ئیلهام ئەحمەد بۆ نزیککردنەوەی دیدگا سیاسییەکان و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و کارگێڕی ئێستای سوریا و رۆژئاوای کوردستان کرا سەرباری پێگەی کورد لەهاوکێشە ئیقلیمییەکان و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی مافە بنەڕەتیەکانی لەپێناو هێنانەدی سەقامگیری ناوچەکە هەروەک میکانیزمەکانی بەرەوپێشچوونی ئەزمونەکانی بەرێوەبردن و بەشداری کارای ژنان لەسیاسەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
لەدیداری هەردوو ژنە سیاسەتمەداری کورد خاتوو شاناز و خاتوو ئیلهامدا جەخت لەوەکرایەوە کەدەبێ دان بە زمان و کلتوری کوردیدا بنرێت و کار بۆ چەسپاندن و جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە بدرێت کەلەسەر ئەرزی واقیع هێشتا ماویەتی و پێویستی بە میکانیزمی ڕوون هەیە.








