وته‌بێژی بانكی ناوه‌ندی: دۆلار ده‌گاته عیراق و نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت
وته‌بێژی بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران رۆڵی هه‌بووه له رازیكردنی بانكی فیدراڵیی ئه‌مریكا بۆ ناردنی دۆلاری كاش، پێشبینیش ده‌كات باری نوێی دۆلار بگاته عیراق كه بڕ‌ه‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار و ئه‌وه‌ش به‌های دینار به‌رز ده‌كاته‌وه.
مه‌حمود داغیر وته‌بێژی بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاند: جووڵه و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رۆڵی كارای هه‌بووه له رازیكردنی بانكی فیدراڵیی ئه‌مریكا بۆ به‌رده‌وامبوون له ناردنی دۆلاری كاش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ئێستادا به‌های یه‌ك باری دۆلاری كاش كه ده‌گاته وڵات، ده‌گاته نزیكه‌ی نیو ملیار دۆلار، زیادبوونی ئه‌و بارانه‌ی دۆلاریش سه‌قامگیریی بازاڕ به‌هێزتر ده‌كات و خواست له‌سه‌ر دۆلار كه‌م ده‌كاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕ‌وو، له ماوه‌ی داهاتوودا پێشبینی گه‌یشتنی باری نوێی دۆلاری كاش ده‌كه‌ین بۆ عیراق كه ره‌نگه بڕ‌ه‌كه‌ی بگاته یه‌ك ملیار دۆلار.
له‌كۆتاییشدا وته‌بێژه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه، زیادبوونی خستنه‌ڕ‌ووی دۆلاری كاش له بازاڕ‌ه‌كاندا، كاریگه‌ریی ڕ‌استه‌وخۆی ده‌بێت و ده‌بێته ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دیناری عیراقی به‌رامبه‌ر به دۆلار




