ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

سالار محمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە بەشداریکرد لە دیداری گوڵەخانە کە لەلایەن بەرێز محمدی حاجی محمودەوە بانگهێشتکرابوو

ئەمرۆ هەڤاڵ سالار محمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە بەشداریکرد لە دیداری گوڵەخانە کە لەلایەن بەرێز محمدی حاجی محمودەوە بانگهێشتکرابوو هەڤاڵ سالار محمود . لە پانێڵکدا بەناونیشانی ( کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێگەو ئایندەی) وتەیەکی پێشکەش کرد. جەختی لەسەر ئەم بنەماو خاڵانە کردەوە..
بەر لە سەد ساڵ دەرفەتی دروستبونی دەوڵەتی کوردستان لە چوارچێوەی پەیمانی سیڤر بۆ کورد هاتە ئاراوە، دەم و دەست دەرفەت گۆڕا بۆ مەینەتی دابەشبوونی کوردستان لە چوارچێوەی پەیمانی لۆزاندا.
شۆڕش و راپەڕین و سەرهەڵدانی زۆر کرا هەڵەکانی لۆزان هەر راست نەکرایەوە، بەڵام شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان توانی ئازادی لەباشوری کوردستان بەدەستبهێنێ و رژێم لە عیراقدا گۆڕدرا.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روو لە گۆڕانکاریە، دوژمنەکانی کورد بەرە بەرە پێگەیان لاوازتر ئەبێت.
دونیا گۆڕانکاریی بنچینەیی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەکرێ بۆ گەلانی بندەست وەک دەرفەت بقۆزرێتەوە. -کوردی دەرەوەی وڵات رەوەندێکی بەهێزن و بەشی پێنجەمی کوردستانی بێ نیشتمانن، ئەوان زیهنیەتی پارچەبون و دابەشبونیان تێپەڕاندوە. ئەوان کاریگەریان بەسەر بەشەکانی تری نیشتمانەوە هەیە.
یەکێتی پشتیوانی بەشەکانی تری کوردستان بوەو دەبێت، بەبێ دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆییان.
لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێین لەسەر بنەمای هەڵبژاردن و کورسی پەرلەمانی و رێزگرتن لە ئیرادەی خەڵک. رێزگرتن لە ئیرادەی خەڵکیش بە راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی دەبێت.
ئەگەر مەترسی لەسەر هەمواری دەستوری عیراق هەیە، سەرۆک کۆماری عیراق پارێزەری دەستورە مامەڵە نەکردن لەگەڵ سەرۆک کۆمار تێنەگەیشتنە لە مەترسیەکان.
پەرلەمانی کوردستان رێزلێگیراو بێت، بەجۆرێک بکرێتە مەرجەعی سیاسی و یاسایی و، دەستوری هەرێم ئیقرار بکرێت، باشترە لە گەڕانەوە بۆ بژاردەی نادەستوری.
خەڵکی کوردستان لەبەشێکی زۆری سیاسیەکان هۆشیارترن لە خوێندنەوەی دەرفەت و مەترسیەکان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *