ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە؛ ڕێگاکانی چوون و گەڕانەوە دیاریکران

پووختەى هەواڵەکە:

  • 28ـى ئەم مانگە 12ـەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستپێدەکات.
  • ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام بێت و چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کەس سەردانى بکەن.
  • ئیدارەى پارێزگاکە ئامادەکاریی کردووە.

​بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بە مەبەستی ڕێکخستنی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکان، کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بۆ سەردانیکەران و گەشتیارانی فێستیڤاڵی هەنار، پلانێکی تایبەت و نەخشەی ڕێڕەوەکانی هاتوچۆی بۆ چوونەژوورەوە و دەرچوون لە شارەکە ڕاگەیاند.


نەخشەی ڕێگاکان و شوێنەکانی وەستان بەمشێوەیە دیاریکراون:

ڕێگاکانی هاتنەژوورەوە (لەسەر نەخشەکە بە هێڵی شین دیاریکراون):

  1. شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان: هاتنەژوورەو لە ڕێگای سەرەکیی (تەپەتۆڵەکە – سیروان) دەستپێدەکات.
  2. شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە گەورەکان (پاسە گەورەکان) (بە هێڵی مۆر دیاریکراوە): ئەم ئۆتۆمبێلانە ئاڕاستە دەکرێن بەرەو یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە و لەوێ دەوەستن.
  3. بۆ ئەم مەبەستەش، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تایبەت (پاس و مینی ‌پاس) دابینکراوە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لە یاریگاکەوە بۆ ناو فێستیڤاڵەکە.
  4. ڕێگاکانی دیکەی هاتنەژوورەوە بۆ ناو شار و پارکی شاری یاریی هەڵەبجە:
  5. ڕێگای شەقامی گشتیی بە ئاڕاستەی ڕاستەوڕاست بۆ سەرەوە.
  6. ڕێگای پشت یاریگای هەڵەبجە (دەروازەی شار) بە ئاڕاستەی حەسەن ئاوا و پەروەردەی هەڵەبجە.
  7. ئاڕاستەی بەنزینخانەی سان لە ڕێگای (40کم) بەرەو مزگەوتی بەختیاری.
  8. ڕێگای هەورامان – گوندی عەنەب بەرەو جەلیلە و عەبابەیلێ.
  9. ڕێگای پشتی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە (گەڕەکی یادگاری) بۆ پشتی گوندی بامۆک.

ڕێگاکانی گەڕانەوە و دەرچوون (بە هێڵی سوور دیاریکراون):

ئاڕاستەکانی دەرچوون بۆ دەرەوەی شار بە هەمان شێوازی هێڵەکانی هاتنەژوورەوە دەبێت.

تێبینییە گرنگەکان بۆ شۆفێران:

  • قەدەغەکردنی هاتووچۆ: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە هاتنەدەرەوەی ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سەنتەری شارەوە نادرێت.
  • شوێنی وەستان (پارکینگ): گەراجەکانی پارکینگ بۆ ڕاوەستانی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران لەسەر نەخشەکە بە هێمای تایبەتی پارکینگ دیاریکراون.

لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە داوا لە سەرجەم شۆفێران و گەشتیاران دەکات پابەندی ڕێنماییەکان و هێماکانی هاتووچۆ بن، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گشتی و بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکە بە سەرکەوتوویی

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close