ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

رێبوار تەها: تاوەكو رێككەوتن دەكرێت پارێزگاری كەركوك دەبم

رێبوار تەها رایدەگەیەنێت: تا ئەوكاتەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و لایەنە سیاسییەكان رێكدەكەون، من پارێزگاری كەركوك دەبم بە وەكالەت و ئامانجمان خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كەركوكە بێ جیاكاریی.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێی یاسا تا ئەوكاتەی ئەنجومەنی پارێزگا و لایەنە سیاسییەكانی كەركوك لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگارێك رێكدەكەون، من پارێزگاری كەركوك دەبم بە وەكالەت.

راشیگەیاند: تەئكید دەكەمەوە كە بەلای ئێمەوە پۆست گرنگ نییە، بەڵكو ئەوە گرنگە خەڵكی كەركوك هەستبكەن كە ئیدارەو حكومەتی خۆجێی كەركوك حكومەتی خۆیانە و خزمەتیان دەكات.

رێبوار تەها وتیشی: خەڵكی كەركوك هەموومان دەناسێت و دەزانێت لە شارەكە چۆن خزمەتمان كردووە و دەمانەوێت لەو خزمەتە بەردەوامبین.

رونیشی كردەوە: ئێستا و لە رابردووشدا كارمان كردووە و كار دەكەین بۆ خزمەتكردنی دانیشتووانی پارێزگای كەركوك و نابێت پارێزگاكە بكەوێتە بۆشایی كارگێڕییەوە، لەبەر ئەوە هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كەركوك بێ هیچ جیاكارییەك.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رێبوار تەها، لە رۆژی 11ی 8ی 2024 ەوە تاوەكو 16ی 4ی 2026، لە پشكی كورد پارێزگاری كەركوك بووە و ئێستاش پارێزگاری كەركوكە بە وەكالەت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *