لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداریی ڕێوڕەسمی ساڵیادی لەدایکبوونی پاشای بەریتانیای کرد

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداریی ڕێوڕەسمی ساڵیادی لەدایکبوونی پاشای بەریتانیای کرد
هەڤاڵ دارا خەیلانی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەشداریی ڕێوڕەسمی ساڵیادی لەدایکبوونی پاشای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای کرد.
ڕێوڕەسمەکە لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومی و حیزبی، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان، لەلایەن کونسوڵگەری گشتیی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیاوە ڕێکخرابوو.
لە چوارچێوەی ئەم ڕێوڕەسمەدا، هەڤاڵ دارا خەیلانی پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی گەیاند و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەکان و بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا کردەوە.








