ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین لە مەڵبەندی شارەزور ، هەڤاڵ (ئەحمەد حاجی غالی ) یانکرد .

رۆژی ١٥ـی ١٠ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین و نوێنەری تایبەتی پێشووی سەرۆک مام جەلال لە مەڵبەندی شارەزور ، هەڤاڵ (ئەحمەد حاجی غالی ) یانکرد .

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ ئەحمەدی حاجی غالی یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی کار و خەبات و کۆششەکانی هەڤاڵ ئەحمەدی حاجی غالی یانکرد وەک تێکۆشەرێکی سەر راست و قاڵبووی کوردایەتی کە بە خزمەتەکانی ببووە جێگا متمانەی مام و لە شارەزوردا رۆڵی خێر و گەورەی دەگێڕا . لە بەرامبەر مێژووی پاک و زێڕینی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو پێزانینیان دەربڕی بۆ رابردووی پڕ لە سەروەری.

لایخۆیەوە ، هەڤاڵ ئەحمەد حاجی غالی سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو رایگەیاند جیاواز لە خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتیمان بە ئەمانەتەوە ئەرکەکانم جێبەجێدەکرد وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆک مام جەلال بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و قوڵکردنەوەی ئاشتی و برایەتی لە حەوزەی شارەزووردا .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close