«یەکێتی حزبی ئەرکە گەورەکانی کوردایەتیەو بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و نەتەوەیی لەسەر شانە»

«یەکێتی حزبی ئەرکە گەورەکانی کوردایەتیەو بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و نەتەوەیی لەسەر شانە» هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی خانەقین وای گوت.
کۆبونەوەکە بەئامادەبوونی هەڤاڵان وەستا ڕەسوڵ لێپرسراوی ئەنجومەنی پشتیوانی و زیاد جەبار لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستن، کاروان یاروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین بەڕێوەچوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی تاوتوێکردوو پاراستن و خزمەتکردنیانی
بەئەرکێکی نیشتمانیانەی یەکێتی وەسفکردو لەوبارەیەوە وتی:«یەکێتی، وەک هەمیشە خزمەتکارو پشتیوانتانە».
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)












