لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی هەڤاڵانی گەرمیان مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە ناحییەی رزگاری سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین ( عەزیز محەمەد عەلی ) یانکرد

لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی هەڤاڵانی گەرمیان مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە ناحییەی رزگاری سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین ( عەزیز محەمەد عەلی ) یانکرد
لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ عەزیز یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ عەزیز محەمەد وەک پێشمەرگەیەکی رۆژە سەختەکانی خەباتی کوردایەتی کە لە سەنگەرەکانی خەباتدا ئازایانە تێدەکۆشا بۆ مافی رەوای گەلەکەی ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردووە زێڕینەشدا سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکرد .
لایخۆیەوە هەڤاڵ عەزیز محەمەد سوپاسی بەرسەرکردنەوەکەی کردوو بە شانازییەوە لە رابردووی زێڕینی خۆی دواو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە یەکێتی ئێستا بە هێزو گڕوتینێکی نوێوە خەبات دەکات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال








