دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی ڕووسیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، پێشوازی کرد لە ماکسیم ڕۆبین کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان و جەختیان لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە.
لەو دیدارەدا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ جەختی لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە، هەروەها باسیان لە دۆخی ناوچەکەو چارەسەری ئالنگارییەکان کرد.
هەر لەو دیدارەدا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سوپاس و پێزانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ی ئاراستەی ماکسیم ڕۆبین کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.




