ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دارایی عیراق 500 ملیار دینار بۆ شایستەی گەنمی جووتیاران تەرخان دەکات

وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 500 ملیار دیناری لە چوارچێوەی پاڵپشتیی کەرتی کشتوکاڵ بۆ شایستەی دارایی گەنمی رادەستکراوی جووتیاران تەرخانکرد. بڕیارە پارەکە لە رێگەی وەزارەتی بازرگانییەوە و بەپێی شایستەی پارێزگاکان دابەش بکرێت، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆراک و سفرکردنەوەی قەرزی جووتیاران.

ئەم تەرخانکردنە نوێیە لە کاتێکدایە کە جووتیارانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی وەرگرتنی زیاتر لە 341 ملیار دیناری شایستەی دارایی گەنمی دوو ساڵی رابردوویان دەکەن 83ملیار دینار بۆ ساڵی 2025 و 258.4 ملیار دینار بۆ ساڵی 2026 کە چاوەڕوان دەکرێت لە رێگەی ئەم بڕە پارەیەوە بەشێک لە قەرزەکانیان خەرج بکرێت

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *