سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لە هەولێر پێشوازی لەوەفدێكی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان – عیراق كرد، كە پێكهاتبوون لەژمارەیەك لە ئەفسەر و پلەداری هێزەكە.
لەسەرەتای دیدارەكەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كورد و گەل و حكومەتی ئەڵمانیا كرد، كەهەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردیان كردووە لە قۆناغە جیاوازەكاندا، بەتایبەتیش لەچەند ساڵی رابردوو گەل و حكومەتی ئەڵمانیا بەشێوەیەكی بەرچاو لەڕێگەی هاوكاری سەربازی و مرۆیی و ناردنی هێزی تایبەتی مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بە تیرۆرستان رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە، كە جێگای سوپاس و ستایشی بێ پایانی گەلەكەمانە بۆ گەل و حكومەتی ئەڵمانیای دۆست.




