ئەمڕۆ لە هەولێر و سلێمانى دوو چالاکى بەڕێوەچوون

ئەمڕۆ لە هەولێر و سلێمانى دوو چالاکى بەڕێوەچوون
ئەمڕۆ لە ساڵۆنى کوردستانى نوێ کۆڕێک بۆ د.عەدالەت عەبدوڵڵا سازکرا، هاوکات ناساندن و بڵاوکردنەوەى نامیلکەى “چەمکی ڕای گشتی لە کۆن و نوێدا” بەڕێوەچوو، کە لە نوسینى د.نەسمە ئەلبەتڕیقە، وەرگێڕانى لە لایەن ئاوات حەمە ئەمین بۆ کراوە و پێشەکییەکەى لەلایەن د.عەدالەت عەبدوڵڵا نوسراوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆ كۆڕێك بۆ مامۆستا “عیسا حوسێن” سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بەناونیشانی “پڕۆسەی پەروەردە لەنێوان خەیاڵ و واقعدا” سازکرا.



















