ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغداد پێویستی بە گفتوگۆی ڕاشکاوە

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، عەممار حەکیم داوای کردووە لە ڕێگەی ئیرادەیەکی بەهێز و گفتوگۆی ڕاشکاوەوە کۆتایی بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بهێنرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت دۆسیەی نەوت، گاز و پابەندییە داراییەکان لەسەر بنەمای لامەرکەزییەتی دەستووری یەکلابکرێنەوە و زانکۆکانیش بەشداری لە داڕشتنی چارەسەرەکاندا بکەن.


عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکان

  • چارەسەرکردنی ناکۆکییە دارایی و نەوتییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزی سیاسی و دیالۆگی ڕاستەوخۆ هەیە.
  • پەرەپێدانی سیستم و چەمکی لامەرکەزییەت زەروورەتێکی دەستوورییە و حکومەتە خۆجێییەکان نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی ئەم بنەمایە دەکەن.
  • پێویستە ناوەندەکانی توێژینەوە و زانکۆکان بەشداربن لە داڕشتنی نەخشەڕێگەی زانستی بۆ چارەسەرکردن و سفرکردنەوەی کێشەکان.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

لە چوارچێوەی سەردانە دوو ڕۆژەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، عەممار حەکیم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و دووپاتیان کردەوە کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش تاکە ڕێگەی تێپەڕاندنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *