ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

شەمەری: 30ـى ئەیلوول ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆتایی دێت

پووختەی هەواڵەکە:

  • شەمەری :لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە هەڵدەدەنەوە.
  • عەبدولئەمیر شەمەری، بە جیا لەگەڵ باڵیۆزانی بەریتانیا و تورکیا کۆبووەتەوە.

عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند،30 ـى ئەیلوول، هێزەکانی هاوپەیمانان دەکشێنەوە و لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە هەڵدەدەنەوە.


ڕاگەیێنراوی شانەی ئەمنیی عێراق

  • گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە کراوە، کە جێگەی بایەخی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانەیە
  • پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ بەریتانیا و تورکیا کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بەهێزتر بکات و پاڵپشتیی هەماهەنگیی دوو قۆڵییەکان بێت.
  • 30ـى ئەیلوولى داهاتوو، ئەرکى هێزەکانیان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت و دەچنە قۆناغێکی نوێی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەشەوە.


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، عەبدولئەمیر شەمەری، بە جیا لەگەڵ باڵیۆزانی بەریتانیا و تورکیا کۆبووەتەوە.

لەو دوو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە کراوە، کە جێگەی بایەخی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانەیە، لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ بەریتانیا و تورکیا، کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بەهێزتر بکات و پاڵپشتیی هەماهەنگیی دوو قۆڵییەکان بێت.


30ـی ئەیلولی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی دێت


شەمەری لەو دیدارەدا جەختی لەوەکردووەتەوە،30 ـى ئەیلوولى داهاتوو، ئەرکى هێزەکانیان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت و دەچنە قۆناغێکی نوێی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەشەوە.


ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش


بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختلەوە دەکاتەوە، پێویستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ڕێزی هاوبەش بێت، کە لەگەڵ دیدگای عێراق بۆ دروستکردنی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ تەواوی وڵاتان ببەستێت.

کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان و کشانەوەی تەواوی هێزە بیانییەکان لە عێراق بەتایبەت ئەمریکا و تورکیا، لە داواکارییە سەرەکییەکانی گرووپەکانی مقاوەمەی عێراقە بۆ بڕیاردان لەبارەی پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی چەک

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *