ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: سەروەربوونی یاساو كاری پیشەیی دادگاكان هێڵی سوورن

لە ئێوارەخوانێكدا بە ئامادەبوونی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و ژمارەیەك لە دادوەران و بەرپرسانی باڵای دادوەری، جەخت لەسەر سەروەربوونی یاسا، كاری پیشەیی دادگاكان و دوورخستنەوەیان لە كاریگەرییە دەرەكییەكان كرایەوە.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و هەریەك لە (سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای تەمیزی هەرێم، سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان و سەرۆك و بەشێك لە دادوەرانی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر و بەشێك لە دادوەرانی پێشووی دادگاكانی كوردستان) بەشداربوون لە ئێوارەخوانێك كە لەلایەن حاكم هیمداد مەرزانی-یەوە رێكخرابوو.

لە دانیشتنەكەدا هەمووان هاوڕابوون لەسەر سەروەربوونی یاساو كاركردنی دادگاكان بە پیشەییانەو لە چوارچێوەی یاساكان، بەشێوەیەك هیچ رووداوێك كارنەكاتە سەر كاركردنی پیشەیی و دادوەرییان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *