ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی لە نێوان هەولێر و بەغداد بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەیەکی باڵای هاوبەشدا لە بەغداد، بەرپرسانی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون لەسەر چڕکردنەوەی چاودێریی دەروازە سنوورییەکان؛ تێیدا بڕیاردراوە بە داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکی نوێی هەواڵگری بۆ داخستنی ڕێڕەوەکانی قاچاخچییەتی و بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە.


  • سەعد مەعن، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کارنامەی فەرمیی کۆبوونەوەکەی بەمشێوەیە دیاریکرد:
  • بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی فەریق عەبدولئەمیر شممەری بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان.
  • دانانی ڕێوشوێنی توند لەسەر دۆخی دەروازە سنوورییەکان و چالاککردنی یەکەکانی پاسەوانیی سنوور دژی قاچاخچییەتی.
  • داڕشتنی میکانیزمی هاوبەش لەنێوان هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.
  • پەرەپێدانی کەناڵەکانی ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری بۆ چاودێریکردنی جووڵەی گروپە نایاساییەکان.

شاندی سەردانکەر:

شاندی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سوپاسالاری پێشمەرگە بەشداری لە داڕشتنی بڕیارەکاندا کرد؛ سوپاسالاری پێشمەرگە پلانێکی گشتگیری بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ئەرکە مەیدانییەکان و ڕێکخستنی خولەکانی ڕاهێنانی هاوبەش خستەڕوو، هاوکات هەردوولا گەیشتنە لێکتێگەیشتن لەسەر چۆنیەتیی ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی لەلایەن دادگاکانی هەرێم و بەغدادەوە داواکراون بە مەبەستی سەپاندنی یاسا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *