سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی پارتی دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتى کوردستان دەکات.
دەقى پرسەنامەکە:
ڕێزدار جەنابی کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان، کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبووری و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



