لە سیتەک شەڕ لە نێوان کارمەندانی دوو چێشتخانە ڕوویدا و بریندار هەیە
لە سیتەک بەهۆی یاریی ئاگرینەوە شەڕ لە نێوان کارمەندانی دوو چێشتخانە ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی گەشتیاریی سیتەک، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە شەڕ لە نێوان شاگرد و کارمەندانی دوو چێشتخانە ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون، بەڵام لە کاتی ڕووداوەکەدا هیچ جۆرە چەکێک بەکارنەهاتووە و تەقە نەکراوە.
ڕووداوەکە پاش ئەوە هاتووە کە لە یەکێک لە چێشتخانەکاندا ئاهەنگی لەدایکبوون هەبووە و یاریی ئاگرین بەکارهێنراوە، پارچەیەک لەو یارییە ئاگرینانە کەوتووەتە بەردەم چێشتخانەی بەرامبەر و بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر. لەسەر ئەمەش دەمەقاڵێ لە نێوان شاگردەکانی هەردوولا دروست بووە و دواتر پەلاماری یەکتریان داوە و چوار کەسیان بە سووکی بریندار بوون.
: بەهۆی شەڕەکەوە سێ کەس بریندارن، یەکێک لە بریندارەکان بە بۆکس خەنجەر لێی دراوە و شانی بریندارە، یەکێکی دیکەیان لە شوێنێکی بەرز پاڵی پێوەنراوە و بەربووەتەوە هەردوو قاچی شکاوە، ئەوەی دیکەیان لە شەڕەکە بەبۆکس بریندار بووە.ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیسی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاند کە دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و توانیویانە دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن




