ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

دواخستنی ئەسیکۆدا زیانی گەورەی بە داهاتی هەرێم گەیاندووە

ئامانج رەحیم، بە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەغدا کرد و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا دەڵیت، یاداشتێکی دەستووری، یاسایی و داراییان پێشکێش کردووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدای داوە.
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت: سیستمی ئەسیکۆدا تەنیا بەئەلکترۆنیکردنی رێکارە گومرگییەکان نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی ستراتیجییە بۆ دروستکردنی سیستمێکی نیشتمانیی یەکگرتووی دیجیتاڵی، یەکخستنی پێناس و رێکارە گومرگییەکان، هاوبەشکردنی داتا و زانیارییەکان لە نێوان هەردوو حکومەتدا، بەجۆرێک کە تایبەتمەندییە دەستووری و کارگێڕییەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێن.
دەشڵێت، دواخستنی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان “زیانی گەورە”ی بە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە. 
راشیگەیاندووە، بەگوێرەی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی عیراق، لە مانگی ئاداری 2026ـەوە داهاتی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان 78% دابەزیوە، لە کاتێکدا لە حکومەتی فیدراڵیی دوای جێبەجێکردنی ئەسیکۆدا داهاتە گومرگییەکانی 114% زیادی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا دەرفەت بە وەزارەتەکانی دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان درا بۆ رێککەوتن لەسەر میکانیزمی دابەشکردنی داهاتی دەروازەکان، بە ئامانجی ئەوەی رێککەوتنی کۆتایی لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق پەسند بکرێت

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *