ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

وه‌فدی خانه‌قین یاداشتێكی 12 خاڵی گه‌یانده‌ لێپرسراوانی باڵای عیراق

وه‌فدێكی باڵای خانه‌قین به‌ نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان و حزبه‌ سیاسییه‌كان و چالاكوانانی شاره‌كه‌، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای عیراقدا كۆبوونه‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی یاداشتێكی 12 خاڵییه‌وه‌، داواكارییه‌كانی سنووره‌كه‌یان خسته‌ڕوو. له‌وباره‌یه‌وه‌ كاروان یاروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌، ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی خانه‌قین و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانه‌، وتیشی: داوامانكردووه‌ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسێی ئه‌منیی خانه‌قین، ته‌نیا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌ ره‌سمییه‌كانه‌وه‌ بێت و رێگریی بكرێت له‌ هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی لاوه‌كی، هه‌روه‌ها داوای پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی مه‌ده‌نیی هاوبه‌ش كرا بۆ دۆسێی سه‌ربازیی له‌ خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیاله‌ كه‌ مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه‌.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین راشیگه‌یاند: پێویسته‌ نووسینگه‌ی مادده‌ی 140 كارابكرێته‌وه‌، بڕیاری گۆڕینی ناحیه‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌ و جه‌له‌ولاش بۆ قه‌زا رابگیرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پێویسته‌ بازگه‌ی گومرگی باوه‌ مه‌حمود لاببرێت و وتیشی: پێویسته‌ گواستنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نیشتمانی، فۆرمی خۆراك و كارتی نیشته‌جێبوون بۆ ناوچه‌كه‌ رابگیرێت و بڕیاره‌كانی ته‌ملیككردنی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان سڕبكرێن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ته‌رخانكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ خانه‌قین مافێكی ره‌وایه‌ و به‌پێویستیشی ده‌زانین وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق دان به‌ زانكۆی گه‌رمیاندا بنێت، كه‌ سێ كۆلێژی زانكۆكه‌ له‌ خانه‌قینن

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *