ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

کاروان یاروەیس: وەفدی خانەقین و ناوچەدابڕێنراوەکان لە بەغداد کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ وەفدێک کە پێکهاتووە لە پێکهاتە جیاوازەکانی خانەقین و ناوچە دابڕێنراوەکان لە بەغداد لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ماددەی 140 و وەزیرى داد کۆدەبنەوە، کاروان یاروەیس-یش دەڵێت: داواکارییەکان و کێشەکانی خانەقین و ناوچەدابڕێنراوەکان لەیاداشتێکی 12 خاڵیدا دەخرێتەڕوو.

کاروان یاروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی راگەیاند: ئەمڕۆ وەفدی نوێنەرانی خانەقین و جەلەولا و سەعدیە و مەندەلی و قەرەتەپە و جەبارە، کە کورد و عەرەب و تورکمان و نوێنەرانی سەرجەم چین و توێژەکان و لایەنە سیاسییەکان و گەنجان و چالاکوانانی تیایە لە بەغداد لەگەڵ سەرۆک کۆمار و هادی عامری و وەزیری دادی عیراق کۆدەبنەوە.

ئاماژەى بە ئەوەشدا: داواکارییەکان و کێشەکانی خانەقین و ناوچەدابڕێنراوەکان لەیاداشتێکی 12 خاڵیدا دەخرێتەڕوو.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *