بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لە ۱۸۷ەمین ساڵیادی داھێنانی فۆتۆگرافیدا؛ پێشانگای “کامێرا چاوی مێژووە” هاوبەشییەک لە نێوان هونەر و ڕێکخراوە مەدەنییەکاندا.

لە ۱۸۷ەمین ساڵیادی داھێنانی فۆتۆگرافیدا؛ پێشانگای “کامێرا چاوی مێژووە” هاوبەشییەک لە نێوان هونەر و ڕێکخراوە مەدەنییەکاندا
ئەمڕۆ سەعات ۱۰ی سەرلەبەیانی، پێشانگای فۆتۆگرافیی “کامێرا چاوی مێژووە” لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاد جەبار لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستن، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ جەلال عوسمان سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ و نوێنەری لێپرسراوی بۆرد، ئاواز کەمال ئەندامی بۆرد، جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی سلێمانی هەڤاڵان چرا عومەر سابیر و ئازاد محەمەد مستەفا، گۆران بەکر لێپرسراوی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی سلێمانی، و سەرۆکی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان / لقی سلێمانی مامۆستا جەمال ساڵح کرایەوە. لەگەڵ ئەم کەسایەتییانەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان و فۆتۆگرافەران ئامادەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکە بوون.
ئەم چالاکییە هاوکاتە لەگەڵ ۱۸۷ەمین ساڵیادی داھێنانی فۆتۆگرافی لە جیهاندا، و سازدانیشی ڕەنگدانەوەی هەوڵە ئاڕاستەکراوەکانی بۆردی ڕێکخراوەکانە وەک سپۆنسەری مادیی سەرەکی، کە ئامانج لێی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ بەگەڕخستنی توانای گەنجان و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی هونەریی فۆتۆگرافەران. پێشانگاکە لە هۆڵی ئەمنە سورەکە بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە ڕۆژانە لە کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی تا ۵ی ئێوارە دەرگای بەڕووی سەردانیکەراندا ئاوەڵایە، هەروەها ڕۆژانە لە کاتژمێر ۵ تا ۷ی ئێوارە سیمیناری زانستیی تایبەت بە هونەری فۆتۆگرافی پێشکەش دەکرێت.
لای خۆشییەوە سەرۆکی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان / لقی سلێمانی، جەختی لە گرنگیی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ناوەندە هونەرییەکان کردەوە؛ پێزانینی تایبەتیشی ئاڕاستەی هەڤاڵ ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان کرد، بۆ ڕەخساندنی ئاسانکاری، پشتیوانیی بەردەوام و نەخشەڕێگا کارگێڕییەکانی کە هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنی ئەم پڕۆژە هونەرییە بوون.
لیژنەی ڕێکخستنی فیستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی سەرەکییان بریتییە لە چەسپاندنی پەیامی هونەریی هەماهەنگ و گەیاندنی بە کۆمەڵگە، و هاوكات دەستخۆشییان لە تەواوی ئامادەبووان و بەشداربووان کرد.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *