هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆى کۆچى دوایى “مەهدی زانا”پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى “لەیلا زانا” و هەموو گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەکات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
مەهدی زانا، سیاسەتمەداری ناسراو و نیشتمانپەروەرێکی گەورەی کورد بوو، بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەم تێکۆشەرە ئاشتیخوازەی کورد غەمبار و دڵگران بووین، بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستە خاتوو لەیلا زانای هاوژینی و هەموو گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین روحی مەهدی زانا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و خەون و ئاواتەکانی بۆ گەلی کورد و چەسپاندنی ئاشتی لە هەموو ناوچەکەدا بەدیبهێنێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان



