سبەی مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- ڕۆژی یەک شەممە ٣٠ـی ئاب دەست بە دابەشکردنی مووچەکە دەکرێت.
- مووچەکە تایبەتە بە مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
- دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1ـی کانوونی دووەمی 2024ـەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی دامەزراون.
- شایستەی ئەو فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
- مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ژمارەیان لە 43 هەزار کەس زیاترە و سەرجەمیان لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە وەردەگرن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەک شەممە ٣٠ـی ئاب دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دابەش دەکرێت
وەزارەتەکە دەشڵێت، لەهەمان کاتی دابەشکردنی مامۆستایانی گرێبەستدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1ـی کانوونی دووەمی 2024ـەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ژمارەیان لە 43 هەزار کەس زیاترە و سەرجەمیان لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە وەردەگرن.
بەردەوامی هەوڵی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست لە بەغداد بوون و هەوڵدەدرێت لە بودجەی 2027ـدا جێگەبکرێنەوە و ببنە هەمیشەیی و مووچەکەشیان لە بودجەدا بۆ دابینبکرێت نەوەک لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە وەربگرن




